رۆژی پێنجشەممە 4ی مانگی رەزبەر، کۆمەڵێک لە کرێکارانی تونێلی “سیا تاهیر”ی سەلاسی باوەجانی لە ئوستانی کرماشان لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوەی لە بەرامبەر بەخشداری سەلاسی باوەجانی و بەدەستەو گرتنی لافیتە گەلیک خوازیاری پێدرانی شەش مانگ حەقدەستی دواخراواین بوون. کڕێکارانی ئەم تونێلە کە بە هۆی دواخرانی حەقدەستەکانیان لە دۆخێکی نالەبار دا بەسەر دەبەن، رایانگەیاندووە لە ئەگەری وڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان دەست لە کار دەکێشنەوە و مان دەگرن.