کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نووسینی نامه‌یه‌كی كراوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌دان كه‌س له‌ هاوڵاتییانی شاری كامیاران

نووسینی نامه‌یه‌كی كراوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌دان كه‌س له‌ هاوڵاتییانی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌دان كه‌س له‌ هاوڵاتییانی شاری كامێران به‌ نووسینی نامه‌یه‌كی كراوه‌ ڕوو به‌ عه‌لی خامنه‌یی خوازیاری پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بڕیاری له‌ سێداره‌دانی زیندانی سیاسی “حه‌یده‌ر قوربانی ” بوون .

سه‌ره‌تای ئه‌م نامه‌یه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتووه‌ : ئێمه‌ وه‌ك هاوڵاتیانی خه‌ڵكی كامیاران له‌ نزیكه‌وه‌ هاوڵاتی “حه‌یده‌ر قوربانی ” ٤٩ ساڵ ته‌مه‌ن ده‌ناسین و ئه‌و تۆمه‌ت و حوكمه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری كامیارانه‌وه‌ به‌ سه‌ر ناوبراو دراوه‌ دوور له‌ ڕاستی ده‌رزانین ناوبراو هیج كاتێك به‌ دوور و نزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێچ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌م شاره‌دا نه‌بووه‌ .

شایانی باسه‌ “حه‌یده‌ر قوربانی” به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم و ئه‌نجام دانی چالاكی چه‌كداری ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر و پاشان له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیم له‌ شاری كامیاران به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌.