به پێی ڕاپۆرته‌كان ، كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌ت”ی بیدمشك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، به شێوه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ له كاره‌كانیان ده‌ركران.
ئه‌م كرێكارانه كه له ناوه‌ڕاست مانگی گه‌لاوێژی ئهساڵههوه به هۆی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاریهكانیان و نه‌بوونی بیمه، ده‌ستیان له كار كێشاوه و به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه دان، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌وه له سه‌ر كار ده‌ركران. شایانی باسه پێشتریش كرێكرانی ئه‌م شیركه‌ته، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناڵه‌باری ژیانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رێوه بردبوو.
