رۆژی چوارشەممە 3ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە شۆفیر ئۆتووبووسەکانی ورمێ و ساوە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشاوە و کۆبوونەوەی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد.
شۆفیر ئوتووبووسەکانی ورمێ بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەم شارە خوازیاری پێدارنی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون. هەروەها لە ساوەش شۆفیرەکان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە خوازیاری پێدرانی سێ مانگ حەقدەستی دواخراویان بوون.
