ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی خەرمانان، سزای ١١ مانگ بەندکرانی “عەتا ڕەحمانزاده” خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پاێزگای سنە، پشت ڕاست کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئهو هاووڵاتییه پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای سەقز بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیم” سزای ١١ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. بە پێی ئەم سزایە ناوبراو دەبێ هەتا ١٠ ڕۆژی دیکە بۆ جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بناسێنێت.
