کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی سێ هاووڵاتی به‌ دانانی وه‌سێقه‌

عوبەید ئەنوەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا 2

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “عوبەید ئەنوەری”، “ڕێبوار چارکداری” و “دلێر شامحه‌ممه‌دی” بە دانانی بارمتە و به‌ شێوه‌ی كاتی لە زیندان ئازاد کران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی كوردستان، “ڕێبوار چارکداری” و “عوبەید ئەنوەری” خه‌ڵكی شاری شنۆ لە ڕێکەوتی 11ی گەلاوێژ و “دلێر شامحەممەدی” خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌ لە ڕێکەوتی 3ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر كرابوون.