سه‌ره‌ڕای هه‌موو نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له به ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتنی چه‌كدارانی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، ڕێكخراوی جیهانی خۆراك هۆشداری ڕوودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆڤی له ئه‌فغانستان ئه‌دات.
ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوی جیهانی خۆراك له ئاست كه‌مبوونی خۆراك له ئه‌فغانستان و هاوكات نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و سه‌رما، به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڵاو كرده‌وه و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هۆشداری دا كه بۆ یارمه‌تی دان و گه‌یاندنی خۆراك به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ كه‌می كات به‌ره‌وڕوون، هه‌روها له درێژه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان به خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌ست پێ نه‌كات تراژدیایه‌كی گه‌وره‌ی مرۆڤی له‌و وڵاته ڕووئه‌دات.
