بە پێی راپۆرتی کۆنفێدراسیۆنی نێونەتەویی یەکیهتییە کرێکارییەکان، “ئەلێکساندێر لۆکاشینکۆ” سەرۆک کۆماری بلارووس بەردەوامە لە سەرکوتی کرێکاران و راودوونانی هەڵسووڕاوانی کرێکاری.
بە وتەی یەکیهتی کرێکارییەکان لە بلاڕووس، پۆلیسی ئەو وڵاتە گوشاری خستووەتە سەریان تا زانیاری تەواوی ئەندامانی یەکیهتییەکان رادەستی پۆلیس پکەن. ئەم بابەتە نێگەرانی هەڵسووڕاوانی کرێکاری بە دواوە بووە. “لۆکاشینکۆ” لە دوایین بڕیاری دا یەکیهتی رۆژنامەوانانی هەڵوەشاندەوە و زیاد لە بیست هەڵسووڕاوی کرێکاری دەستبەسەر کرد و هەروەها سکرتێری یەکیهتی کرێکارانی بلارووسیش بۆ ماوەی 72 ساعەت بەندکرا.
