مانگرتنی شۆفیرانی كامیۆنه‌كان شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران كه له ڕۆژی یه‌كی مانگی خه‌رمانانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی پێدرا.
به وته‌ی شۆفیر کامیۆنەکان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی مافه‌كانیان پێشێل ده‌كه‌ن و هیچ سه‌ره‌نجێك به داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه. شۆفێران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شێوه‌ی نایه‌كسانی دابه‌ش كردنی بار له شیركه‌ته‌كان، گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ماشێن وه‌كوو لاستیك، نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و شوێنی پشوودان له نێو پایانه‌كاندا، كۆن بوون و له كار كه‌وتوویی كامیوونه‌كان، نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، گرانی ماڵیات و واكسینه نه‌كردنی شۆفێران، ڕاگه‌یاند.
