بەهۆی تەقینەوەی گاز لە ماڵی هاووڵاتییەکی خهڵكی شاری هەرسین ٤ کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتهكان ، ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی “تازاوا”ی شاری هەرسین ڕووی داوە کە بە هۆیەوە ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لەگەڵ دوو کوڕی تەمەن ١٥ و ٣ ساڵان و هەروەها دوو کچی تەمەن ١٠ و ٦ ساڵان، تووشی سووتان بوون كه ناسنامهی چوار كهسیان بریتیه له : “وەجیهە، میلاد، ڕەزا و زارا ڕەحیمی” .