كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابه‌راتی ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناله‌باری كاری و ژیانیان له به‌رانبه‌ر شیركه‌تی موخابه‌راتی تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی .
خۆپیشانده‌ران كه خوازیاری باش بوونی دۆخی كاری و ژیانیان بوون هاوكات دژایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه كارمه‌ندانی ئه‌و شیركه‌ته له دوای چوار ساڵ كاركردن ده‌بێ خانه‌نشین بكرێن ڕاگه‌یاند و خوازیاری به خێرایی دیاری كردنی چاره‌نووسی پیشه‌ییان بوون . به پێی ڕاپۆرته‌كان بڕیار وابوو كه هه‌تا كۆتایی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌م ساڵ چاره‌نووسی پیشه‌ییان ڕوون بكرێته‌وه به‌ڵام ئیستا به بیانووی جۆراجۆر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره خۆیان ئه‌دزنه‌وه .
