کۆمەڵێک لە لاوانی ئاوایی “قەلعە چەنعان” سەر بە “کوت عەبدوڵا” رۆژی یەکشەممە 31ی مانگی گەلاوێژی لە ناڕەزایەتی بە بێکاری لە بەرامبەر دەروازەی شیرکەتی “فولاد”ی خوزستان کۆبوونەوە.
لاوانی ناڕازی کە زۆربەیانە بڕوانامەی زانکۆیان هەیە، بە بەدەستەوە گرتنی لافیتە گەلێک خوزیاری دامەزارنیان لە شیرکەتی “فولاد”ی خوزستان بوون. لاوانی ئاوایی “قەلعە چەنعان” تا ئێستا چەندین جار بە خواستی دامەزران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام بەرپرسان هیچ هەنگاوێکییان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی بێکاریان هەڵنەهێناوەتەوە.
