ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی هاتنی سێڵاوێكی مه‌رگبار له ویلایه‌تی “تێنێسی” ئا‌مریكا، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش چاره‌نووسیان نادیاره.
به وته‌ی به‌رپرسانی ویلایه‌تی “تێنێسی”، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه تا ئێستا ٣٨ سانتی میتر باران باریوه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر پرد و ڕێگا و بانی ئه‌و ویلایه‌ته گه‌یشتووه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان كاره‌با پچڕاوه. خێرایی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئاو تا ڕاده‌یه‌ك زۆر بووه كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی خافڵگیر كردووه‌و له ئێستادا به دواداچوون به شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی ون بوون به تایبه‌ت منداڵان به‌رده‌وامه.
