چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، هەتا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە نادیارە .
بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی هەینی ٢٢ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی ، هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ئیدریس شەریفی” تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر دەکرێت ، شایانی باسە ئیتلاعاتی سپا بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری “ئیدریس شەریفی”یان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە و لە دوای تێپەربوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکانی “ئیدریس شهریفی” چارەنووسی هێشتا نادیارە و بنەماڵەی ناوبراو ئاگاداری هۆکاری دەستبەسەر بوون و شوێنی ڕاگیرانی نین .
