ناوەندی نووسەرانی کوردستان سەبارەت بە سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی زانکۆی کوردستان لە سنە لە بەیاننامەیەکدا، ئەو هەوڵەی بەسیجی خوێندکارانیان مەحکووم کرد.
لە بەشێکی بەیاننامەی نووسەرانی کوردستانەدا، هاتووە: سڕینەوەی زمانی کوردی، لە ئەندێشەی پاوانخوازیهوه سەرچاوە دەگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتهكان لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵەی خوێندکارانی سەر بە حکوومەت لە ناو زانستگەی کوردستان لە سنە بە ناوی ”بەسیجی خوێندکاری” دەستیان کردووە بە سڕینەوەی نووسراوەی کوردیی سەر تابلۆکانی ئەو زانستگەیە و ئهم كارهی “بهسیجی خوێندكارانی” ڕژیم بهوته هۆی تووڕه بوونی چالاکانی خوێندکاری و هەتا ئێستاش بەرپرسانی زانستگەی کوردستان لەم بارەیەوە هیچ ڕوونەکردنەوەیان نەداوە.
شایانی باسه ئەم هەوڵەی بەسیجی خوێندکاری بۆ دژایەتیکردنی زمانی کوردی لە کاتێکدایە کە لقی زمان و ئەدەبی کوردی بۆ یەکەم جار لە ئێران لە زانستگەی کوردستان بۆ ماوەی شەش ساڵە دەستی پێ کردووە و هەر ساڵە و زیاتر لە ٤٠ خوێندکار وەردەگرێت.
