رۆژی هەینی 29ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کەشاوەرزانی “پارس ئاباد” لە ناڕەزایەتی بە پێنەدرانی “حەقئابە”کانیان لە بەرامبەر فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
کەشاوەرزانی “پارس ئاباد” لە ناڕەزایەتی بە کەم بوونەوەی ئاوی کاناڵەکان و نەگەیشتن بە زەوییەکانیان کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بەو کێشەیە بوون. بە دوای کۆبوونەوەی کەشاوەرزان، بەرپرسی ئاوی “مۆغان” رایگەیاندووە: ” بە پێی سەرە، ئاوی رۆژهەڵاتی پارس ئاباد لە زووترین کات دا دابین دەکرێ”.
