له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “سیروان ئەرغەوانی” و ” فەرزاد سادقیان” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە شاری سنە، بە مەبەستی تێپهڕ كردنی ماوهی بهندكرانیان، ڕاگوێزی زیندانی ناوهندی ئهو شاره كران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەم دوو هاووڵاتییه مانگی گەلاوێژی ١٣٩٨ی ههتاوی، پاش بانگھێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر و بە شوێن ٤٠ رۆژ ئەشکەنجە و ئازار لە لایەن دادگای ڕژیمهوه بە تۆمەتی “ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، ھەر یەکەو سزای ١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سهپێندرا.
