کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی 70 تووشبووی کۆرۆنا ته‌نیا لە سێ رۆژدا لە هەرێمی کوردستان

گیان لەدەستدانی 70 تووشبووی کۆرۆنا ته‌نیا لە سێ رۆژدا لە هەرێمی

به‌ پێی ڕاپۆته‌كان، مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەهەڵکشاندایە، بە جۆرێک كه‌ لە سێ رۆژی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە 20 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ،  لە ڕاپۆرتێكدا دا ڕایگه‌یاند، هەزار و 449 كه‌سی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 23 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لە هەولێر 10 كه‌س، لە سلێمانی 5 كه‌س و لە دهۆک 8 كه‌س بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. تا ئێستا، لە هەرێمی کوردستان 276 هەزار و 583 كه‌س تووشی کۆرۆنا بوون. دهۆک بە زیاتر لە 100 هەزار تووشبوو لە پلەی یەکەمی پارێزگاکاندایە. هەروەها سلێمانی زیاتر لە 90 هەزار، هەولێر نزیکەی 80 هەزار و هەڵەبجەش نزیکەی 4 هەزار تووشبوویان تێدا تۆمارکراوە كه‌ لەو ژمارەیە 5 هەزار و 167 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 225 هەزار و 706 کەسیش چاکبوونەتەوە.