كورده‌كانی دانیشتووی هه‌ر یه‌كه له شاره‌كانی “ئوپساڵا”ی وڵاتی سووئد و “هڵسینك”ی پایته‌ختی فنلاند، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌ویه‌كی به‌رفه‌راوانی جه‌ماوه‌ری، كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوانیان، به‌هۆی بوردوومانی ئه‌م دواییه‌ی فڕۆكه‌كانی “توركیه” بۆ سه‌ر “شه‌نگال” و ڕۆژئاوای كوردستان شه‌رمه‌زار كرد.
به‌شداربووان هاوكات داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی كرد كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه‌ی وڵاتی توركیه بێده‌نگ نه‌بن و كاردانه‌وه‌یان بێت . هه‌ر له چوار چێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته خه‌ڵكی شاری “كۆبانێ” و “حه‌سه‌كه” له ڕۆژئاوای كوردستانیش ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه خۆپیشاندانیان كرد.