كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی ژینگه و ژینگه‌پارێزانی ئاڵمانی، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له شاری برڵین ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه شه‌قامه‌كانی ڕووبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی “خۆراك و كه‌شاوه‌رزی” ئه‌و وڵاته‌یان داخست و خوازیاری له ئه‌وله‌وییه‌ت دانانی گۆرانكارییه‌كانی كه‌ش و هوا و پاراستنی له زه‌وی له كاتی داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون. ناڕازییان له به‌شێكی دیكه له داخوازییه‌كانیاندا ده‌وڵه‌تیان ئه‌ركدار كرد كه پلانێكی كارامه بۆ گۆرانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ڕاده‌ستی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته بكات بۆ دانانی یاسایه‌ك كه ده‌وڵه‌ت ناچار بێت شێوازه‌كانی گۆنجاو له‌گه‌ڵ ژینگه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان بگرێته‌به‌ر.