ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی ئاڵمان، به‌ریتانیا و بلژیك، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاتانه، خوازیاری ڕزگار كردنی په‌ناخوازانی ئه‌فغان له فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری دابین كردنی ئیمكانی ده‌رس خوێندن بۆ ژنان و كچانی ئه‌فغانستان بوون. خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد دروشمی “ئێمه ئاشتیمان ده‌وێت” و “ڕێز له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بگرن”یان هه‌ڵگرت. هه‌روه‌ها ڕێپێوانێكی هاوشێوه له به‌رانبه‌ر پاڕله‌مانی وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا به‌ڕێوه‌چوو و له‌و ڕێپێوانه به‌شداربووان خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون.