کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کریکارانی شارەداری بەندەرعەباس

تجمع کارگران شهرداری بندرعباس 2

بەیانی رۆژی چوارشەممە 27ی مانگی گەلاوێژ کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری بەندەرعەباس کە لە بەشی خزمەتگوزاری و فەزای سەوز کاردەکەن، لە ریگەی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک خوازیاری گۆڕینی باروودۆخی گرێبەستەکانیان بوون.

بە وتەی کرێکاران، لەم دواییانە دا شارەداری بەندەرعەباس ناوی 130 کەس لە کرێکارانی دیپلۆمە و تا ئاستی دوکتوری بۆ گۆڕانی باروودۆخی پیشەییەان ناردووە بۆ وەزارەتی کیشوەر. کرێکارانی ناڕازی بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە زۆربەی کرێکارانی بەشی خزمەت گوزاری و فەزای سەوز مەدرەکی خوراەوەی دیپلۆمییان هەیە، دەڵێن: ئەوان لە ئەگەری بە کردەوە دەرهاتنی ئەم گەڵاڵەیە مافەکانیان پێشێل دەکرێ.