كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی بێهداشت و ده‌رمانی شاره‌كانی “تاران”، “ڕه‌شت”، “ئیسفه‌هان” و “مه‌شهه‌د”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی ڕێژه‌ی پاره‌ی مانگانه‌یان له به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی “به‌رنامه و بوودجه”ی شاره‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان داوایان له به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده كردووه كه سه‌ره‌نج بخه‌نه سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه كه مانگانه لێان كه‌م ده‌كرێته‌وه و بڕیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.