ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەردار ئالانی”، خەڵکی گوندی “سینگان”ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شوێنی خاڵی پشکنینی نێوان گوندی “سینگان” و شاری شنۆ، بەبێ هۆكار ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.