بۆ یه‌كه‌م جار به شوێن داگیر كردنی كابۆل له لایه‌ن تالیبانه‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستان بۆ به‌رگری له ده‌سكه‌وته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی “یۆڕۆنیۆز”، ژنانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌دسته‌وه گرتنی پلاكارد له به‌رده‌م كاخی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كه له لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه داگیركراوه، خوازیاری پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی مافی ژنان، له‌وانه مافی ده‌رس خوێندن، به‌شداری سیاسی و مافی كار كردن بوون. ئه‌و كۆبوونه‌ویه له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه ڕێبه‌رانی تالیبان پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو: مافی ژنان له چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام پارێزراوه. جێی ئاماژه‌یه كه گرووپی تالیبان له ساڵه‌كانی ١٩٩٦ تا ٢٠٠١ی زاینی وێنه‌یه‌كی ترسناكی له پێشێل كردنی مافی ژنان له خۆی نیشان دا بوو و ئێستاش ژنانی ئه‌فغانستان به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ئه‌زموونه له داهاتوویان ده‌ترسێن.