به سه‌دان كه‌س له ژنانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی شاری “قوم”، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ئاستانه”ی ئه‌و شاره، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گه‌ڕانه‌وه‌ی گرووپی تالیبان بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌مارۆی سیاسی و ئابووری پاكستان به هۆی پاڵپشتی كردنی گرووپی تالیبان، بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه، هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به هێرش كردنه سه‌ر خۆپێشانده‌رانی ئه‌فغانستانی، كۆمه‌ڵێك له ناڕازیانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، خۆپێشانده‌رانی ئه‌فغانستانی له شاری تاران و له به‌رانبه‌ر بینای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ تالیبان”، خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و خوێنرێژی، هه‌روه‌ها وه‌ستانی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ تالیبان بوون.