کۆمەڵێک لە کارگوزارانی مخابراتی رێگەی دوور لە شارە جۆراوجۆرەکان، رۆژی دووشەممە 25ی مانگی گەلاوێژ بە کۆبوونەوە لە تاران خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
کارگوزارانی مخابراتی رێگەی دوور چەندین مانگ حەقدەست و بیمەی دواخراویان هەیە و لەو باروودۆخە دا تەنگ و چەڵەمەی زۆری بۆیان ناوەتەوە. ئەوان لە رێگەی چوون بۆ تاران و پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەو شارە خوازیاری پێدرانی خێرای حەقدەستەکان و قەرەبوو کردنەوەی چەند مانگی بیمەکانیان بوون.