چالاكی كرێكاری “مازیار سه‌ید نژاد” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به دانانی وهسێقهی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی “ئێوین” ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكه كرێكارییه پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی له زیندانی “ئێوین” كرابوو.