له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “چرۆ(ژاله) ئەحمەدی” مامۆستاێ زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری “ناوەندی کۆمەڵایەتی و که‌لتووری زاگرۆس” لە شاری دیواندەرە، “فه‌ریار بێهنام” خه‌ڵكی شاری پاوه و “ئه‌میر هووشمه‌ند” خه‌ڵكی شاری سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم “چرو ئەحمەدی”یان لە ماڵکەی دەستبەسەر کردووە و هاوکات هەندێك كه‌لووپه‌لی تایبه‌تی ناوبراویان زه‌وت و لەگەڵ خۆیان بردووه. جێی ئاماژەیە کە تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سه‌ر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ هاووڵاتییه لەبەردەستدا نییە.