ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی “ی.ب.ش”، به هۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه بۆسەر شەنگال، كۆژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال، دوێنێ لە شەقامی بازاڕی کۆنی شەنگال، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە کراوه‌ته ئامانج و لەم هێرشەدا فەرماندەی یەبەشە “سەعید حەسەن” و دوو شەڕڤانی “ی.ب.ش” گیانیان به‌خت كرد و سێ هاوڵاتیی مەدەنی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.