ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، لاوێك بە ناوی “ڕوستەم چاکماک”، خه‌ڵكی گوندی “ئهشكهفتان”ی سه‌ر به شاری شه‌مزینانی باكووری كوردستان، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆژرا.
بەپێی راپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو لاوه خەڵکی گوندی “ئهشكهفتان”ی سەر بە شاری “شەمزینان”، هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگای “جوله‌مێرگ”ی باکووری کوردستانه كه بە بیانوی بەزاندنی سنوور لەلایەن هێزە سەربازییەکانی كۆماری ئیسلامیه‌وه کوژراوە. شایانی باسه كه تەرمی ڕۆستەم چەکماکی تەمەن 20 ساڵ ڕادەستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی کراوه.