له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بوونی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی مالزی، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كابینه‌كه‌ی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وایرۆسی كۆرۆنا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له ژێر گوشاری خۆپیشانده‌ران ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و كابینه‌كه‌ی ده‌ستیان له كار كێشا.
ناڕازیان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه “مه‌حیه‌دین یاسین” سه‌رۆك وه‌زیرانی مالزی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی گیان و سه‌ڵامه‌تی خه‌ڵك كه‌م ته‌رخه‌م بووه. بۆ یه‌كه‌مین جاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی میلادیه‌وه ڕێژه‌ی تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا له ٢٤ ساعه‌تی ڕابردوودا، ٢٠ هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت. سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی سه‌خت به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و وایرۆسه، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی له خه‌ڵكی مالزی تووشی كۆرۆنا بوون، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالزی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیوی ڕابردوودا هه‌ر به‌م هۆكاره‌وه ڕیژه‌یه‌كی به‌رچاو له پاڵپشتی ئه‌ندامانی پارله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ست داوه و له درێژه‌دا ناچار به ده‌ست له كاركشانه‌وه بوو .