كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م ئاوی له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری باز كردنی ده‌ریچه‌ی ئاوی سه‌دی “زایه‌نده روود” بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی خوازیاری ته‌ئمینی حه‌ق ئاوه و په‌رداختی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان بوون. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان حه‌ق ئاوه‌ی ساڵه‌كانی ٩٦ بۆ ٩٧ هێشتا نه‌دراوه و ئه‌مساڵ به هۆی دابین نه‌كردنی حه‌ق ئاوه‌كانیان، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه. جێی ئاماژه‌یه كه ناڕه‌زایه‌تی له ئاست كه‌م ئاوی له سه‌ره‌تای ساڵی ٩٠ی هه‌تاویه‌وه ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاوه زیادی كردووه.