كرێكارانی شاره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی ساوه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری ده‌ست به جێ كوتانی واكسینی كۆرۆنا بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كه‌ره‌نتینه‌ی شاره‌كان به هۆی كۆرۆنا، كرێكارانی به‌شه جۆرتاوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت ناگرێته‌به‌ر، ئه‌مه له حالێكدایه كه كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له ژێر سه‌قفێك له نێو سووله‌كان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، مه‌ترسی تووش بوونیان چه‌ند هێنده زیاد ده‌كات. كرێكاران به به‌رچاو گرتنی باروودۆخی خراپی پیشیه‌یی و نه‌بوونی ئیمه‌نی بێهداشتی شوێنی كار، خوازیاری جێ گرتن له سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی ئه‌وله‌وییه‌تی كوتانی واكسینی كۆرۆنا بوون.