کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كوژران و بریندار بوونی سێ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ دیهلۆڕان

كوژران و بریندار بوونی سێ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ دیهلۆڕان

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی گەلاوێژ، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ناوچه‌ی “شه‌رهان”ی دیهلۆڕان، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی ئەکبەری”، خەڵکی دێهلۆڕان گیانی لەدەست دا و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، لەو ڕووداوەدا یەکێک لە برینداربووانی تەقینەوەکە بە ناوی “ناسر خودایی” تووشی برینێکی سووک بووە و برینداربووەکەی دیکەش بە ناوی “مەهدی جەوادی”، هەر دوو لاقی له‌ ده‌ست داوه‌ و باروودۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره. ‌بە پێی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ هەتا کۆتایی ساڵی ٩٩ی ته‌هاوی، سەرجەم ٣٥٨ کەسی مەدەنی بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین و پاشماوه‌كانی شەڕی ئێران و عێراق.