رۆژی یەکشەممە 24ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارانی مێترۆی بۆخارێست، پێتەختی رۆمانی لە ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری کارەکەیان رژانە سەر شەقامەکان.
بە وتەی کرێکارانی ناڕازی: شیرکەتی “مۆترێکس” کە پەیمانکاری مێترۆی بۆخارێستە، بە پشتیوانی دەوڵەت سەرجەم یەکێتییە کرێکارییەکانی مێترۆی لە ناو بردووە. ئەم شیرکەتە بە پێچەوانەی یاسای یەکێتییە کریکارییەکان، ئیزنی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بە کرێکاران نادات. هەر وەها ئەم شیرکەت ماوەیەک لەوەپێش رایگەیاندبوو کە پهرداختی حەقدەست و بیمەی کرێکاران بۆ ماوەیەک رادەگرێ.