ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق له شاره‌كی واوانی ئیسلامشه‌هر له باشووری تاران، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و دروشمیان دژ به ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی وته‌وه. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه، ناڕازیان به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ناڕازایه‌تی خۆیان له ئاست قه‌تعی ٨ ساعه‌ته‌ی به‌رق ده‌ربڕی. شایانی باسه كه بڕانی به‌رده‌وامی به‌رق و ئاو له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكهوتهوه و له ئۆستانی خووزستان ئه‌و كۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌ڕه‌وڕوو بوو كه ئاكامه‌كه‌ی گیان له ده‌ست دانی ٨ كه‌س له خۆپێشانده‌ران بوو.