كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی “ئێشته‌هارد” له ئۆستانی ئه‌لبۆرز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی به‌رده‌وامی به‌رق له كارخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ئاماره‌كان لانیكه‌م ٢٠ هه‌زار كرێكار له كارخانه‌كانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی “ئێشته‌هارد” كار ده‌كه‌ن كه ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی به‌شێكیان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، به سه‌دان واحدی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگۆزاری له‌و شاره‌كه به هۆی قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق ئاسته‌نگییه‌كی زۆریان بۆ درۆست بووه. به هۆی قه‌تعی به‌رق كارخانه‌كان به كه‌م كردنه‌وه‌ی شیفتی كاری و بێكار كردنی به‌شێك له كرێكاران، درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن.