٩٠٠ كرێكاری به‌شه‌كانی خزمه‌تگۆزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری زه‌نجان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه، به پێی بڕیاری ئۆستانداری زه‌نجان، شاره‌داری ئه‌ركدار كراوه تاكوو حه‌قده‌ستی كرێكاران به پێی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، په‌رداخت كات، به‌ڵام ئه بڕیاره له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌داریه‌وه پشت گوێ خراوه. به وته‌ی كرێكاران، وێڕای تێپه‌ڕبوونی ده ساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هێشتا ئه‌و بڕیاره بۆ كرێكارانی به‌شه‌كانی خزمه‌تگۆزاری و فه‌زای سه‌وز به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه.