کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكی مه‌ده‌نی “خه‌بات مه‌فاخری” له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌بات مه‌فاخری له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی سێشەممە 19ی مانگی گەلاوێژ، خەبات مفاخری چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی ڕێكخراوی “کوردستانی سەوز”، لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “خەبات مفاخری” ڕۆژی پێنجشەممە 6ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دواجار لە مانگی گۆڵانی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای سنە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.