شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوه‌كانی “هێمن قه‌ره‌داغی”، “ڕزگار عه‌ینالوو”، “كاوه سلێمان‌پوور”، “سۆران دوورباش”، “ئه‌حه‌د سۆنه” و “ئاكۆ دوورباش”، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “واڵی قازی زاده” دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستا نییه.
به پێی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و حه‌وت هاووڵاتییه به بێ هۆكاری دیاریكراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت، هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و زۆر نیگه‌رانی ڕۆڵه‌كانیانن.