به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، “قادر محەمەدزاده”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە ئێستا شازدەهەمین ساڵی زیندانی بوونی لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد تێپه‌ڕ ده‌كات، ماوەی ١٥ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیره.
“قادر محه‌ممه‌د زاده”، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بێبەش کرانی لە مافی مرەخەسی و زه‌وت كردنی وهسێقهكهی، لە ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵه‌وه مانی لە خواردن گرتووه و سه‌ره‌ڕای ناجێگیر بوونی باری تەندروستی، سوورە لە سەر درێژەدان بە مانگرتن و ڕایگەیاندووە کە هەتا داواکارییهكانی جێبەجێ نەکه‌ن، درێژە بە مانگرتن دەدات. ئەو بەندکراوە سیاسییە پێشتر لەلایەن دادگای مەهاباد بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی كوردستان” سزای سێدارەی بە سەردا سەپا کە ئەو سزایە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی شاری ورمێ بۆ ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ زیندانی یەزد گۆڕدرا و ماوه‌ی ١٦ ساڵه له مافی مره‌خه‌سی بێبه‌شه.