بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی شاری مەریوان ڕایگەیاند: ٨٠ هێکتار لە قامیشەڵانەکانی دەریاچەی زرێبار له ئاگردا سووتا و پاش ٨ کاتژمێر ئەو ئاگره کۆنترۆڵ کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو ئاگرتێبەردانە ڕۆژی هەینی ٢٢ی گەلاوێژ، کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ، لە قامیشەڵانەکانی خوارەوەی دەریاچەی زرێبار، ڕووی دابوو. بهوتهی بهرپرسانی دهوڵهتی، نزیک بە ٨٠ هێکتار لە قامیشەڵانەکانی زەریاچەی زرێبار بوونەتە خۆڵەمێش و بە هاوکاریی خەڵک و ئەنجومەنی سەوزی چیا و تیمهكانی ئاگركۆژێنهوهی مەریوان و سەوڵاوا، ئهو ئاگره كونترۆڵ كراوه بهڵام زیانێكی زۆری گهیاندۆته ژینگه و گیان لهبهرهكانی ئهو دهریاچهیه.