کاربەدەستانی رووسییە رایانگەیاند، فرۆکەی “بێ ریف بی ئی 200” لە ئوستانی ئادانای تورکییە کەوتووەتە خوارێ و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست داوە.
8 کەس لە ناو فڕۆکەکە دا بوون کە پێنجیان رووسی و سێ کەسیشیان خەڵکی تورکییە بوون. لە دوو حەفتەی رابردووە زیاد لە 300 جار جەنگەڵەکانی توورکییە تووشی ئاگرتێبەر بوون هاتوون و لانیکەم سێ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و هەزاران کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە. لە هەواڵێکی دیکەش دا هاتووە کە بە هۆی خزانی زەوی و لافاوی بەتەوژمەوە رۆژی شەممە 14ی مانگی ئاگۆست زیاد لە 44 کەس لەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە