رۆژی شەممە 23ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان بۆ سی و سێیەمین رۆژی بەردەوام درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
کرێکارانی مانگرتوو لەو ماوەیە دا یەکگرتووانە بە درێژەدان بە کۆبوونەوە و مانگرتن بۆ گەیشتنی بە خواستەکانی خۆیان کە بریتین لە: پێدرانی حەقدەستە دواخراوەکان، گەڕانەوە بۆ سەر کاری کریکارانی دەرکراو، واکسینە کردنی کرێکاران و دیاری کردنی دۆخی شیرکەتە دوای هەڵوەشاندنەوەی بەشی خسوسی، پێداگرییان کرد و رایانگەیاند کە گەیشتن بە هەموو خواستەکانیان دەست لە ناڕەزایەتی هەڵناگرن. شایانی باسە کە کرێکارانی بەشی “وەلانانی ئافاتی” شیرکەتی حەوت تەپەش ماوەی 50 رۆژە لە مانگرتن دان.