سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ ، به‌شێك له كارمه‌ندانی موخابه‌راتی شاره‌كان به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان له دژی نه‌گۆڕانی بارودۆخی پیشه‌یی و زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
له گرنگترین داخوازییه‌كانی كارمه‌ندان، نه‌هێشتنی جیاوازی له نێوان كارمه‌ندانی گونده‌كان و كارمه‌ندانی شاره‌كانی دیكه بوون. شایانی باسه له ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگی گه‌ڵاڕێزانی ساڵی ٨٨ كۆمۆسیۆنی دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیجرایی پلانێك به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كارمه‌ندانی به‌شی موخابه‌راتی نێوان شاره‌كانی دارێشت، به‌ڵام به وته‌ی كارمه‌ندانی ناڕازی هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ڕژیم هیچ جۆره هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌ییان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان هه‌ڵنه‌گرتووه.