وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی ڕۆژانه‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماوه‌ی ئه‌م ٦ ڕۆژه‌دا له هه‌ڵكشان دایه و ڕۆژانه زیاته له ٥٠٠ كه‌س به‌و هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕژیم، هه‌تا ئێستا سێ میلیۆن و ٦١٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئێران ڤاكسێنی دژه كۆرۆنایان وه‌رگرتووه له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی “مۆحه‌ڕه‌م” و گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی ماته‌م گێڕان، مه‌ترسی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه له چوار چێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مه‌راسمه ئایینیه زیاتر ده‌بێت . هه‌روه‌ها له ڕۆژی هه‌ینی وزاره‌تی بێهداشت ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی دۆخی سوور له شاره‌كانی ئێران دا گه‌یشتووه‌ته ٣٥٩ شار و له كاتی ئێستادا ٥٩ شاریش له دۆخی نارنجی به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ٣٠ شاریش له دۆخی زه‌رده و هیچ شارێكی ئێرانیش له دۆخی شین دا به‌سه‌ر نابات . شایانی باسه هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ڕژیم به تایبه‌تی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” هیچ پلان و پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ كونتڕۆڵ كردنی ئه‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیداره نییه .