کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

سه‌پاندنی سزا بەسەر چەند کۆمپانیای نزیک لە ئێران له‌ لایه‌ن ئامریكاوه‌

سه‌پاندنی سزا بەسەر چەند کۆمپانیای نزیک لە ئێران له‌ لایه‌ن ئامریكاوه‌

ڕۆژی هەینی ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەتۆمەتی تێوەگلان لە تۆڕی قاچاغچێتی نەوتی نێودەوڵەتی و پاڵپشتیکردنی فەیلەقی قودسی ئێران، ئەمریکا سزای بەسەر “مەحموود رەشید عەمرو حەبسی” بازرگانی بواری نەوتی عوماندا سەپاندووە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “مەحموود رەشید” تۆمەتبارە بەهاوبەشیکردن لەگەڵ دوو بەرپرسی پلەباڵای فەیلەقی قودسی ئێران، هەروەها خستنەگەڕی چەند کۆمپانیایەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەمەبەستی فرۆشتنی بەوڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی کڕیارەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئاسیا. سزاکەی ئیدارەی ئەمریکا پشتبەستووە بە “یاسای ماگنیتسکی نێودەوڵەتی” و تیایدا فەیلەقی قودس تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکان لەپێناو پەرەدان بە چالاکییە سەربازییەکانی لەناوچەکەدا. ئەم بڕیارەی ئیدارەی بایدن لەکاتێکدایە، چەند هەفتەیەکە کە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەستبەکاربووە و پرسی رێککەوتن و دانوستانەکانی نێوان واشنگتۆن و تاران، گفتوگۆی زۆری لەبارەوە دەکرێت.