ڕۆژی ھەینی ٢٢ی مانگی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “سۆران کانی رەشی” و “جەلیل زەینی” بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزەكانی ڕژیم لە سنووری “به‌یتووش”ی شاری سەردەشت بریندار بوون.
بە پێی راپۆرته‌كان، “سۆران كانی ڕه‌شی” به هۆی سه‌ختی برینه‌وه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “قه‌ڵادزێ” له باشووری كوردستان كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه “جه‌لیل زه‌ینی” له كاتی هه‌ڵهاتن له به‌رزایی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. شایانی باسه كه ناوبراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت كراوه.