کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر هۆنه‌رمه‌ندێكی شاری سه‌قز

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر هۆنه‌رمه‌ندێكی شاری سه‌قز 1

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “خالد كه‌ریم نیا” ناسراو به‌ “خالد نارین” هونه‌رمه‌ندی دانیشتووی شاری سه‌قز، له‌ لایه‌ن‌ له‌قی یه‌كی دادگای سه‌قزه‌وه‌، سزای ٧ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “خالد نارین” به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به‌ ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌و بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه‌، دوایین جار سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ تۆندی ئه‌شكه‌نجه‌ درا.